بە مەبەستی پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان، خۆپیشاندانێک لە بەردەم پارلەمانی ئوسترالیا بەڕێوە چوو.
کاک ڕەسووڵ غەفوورنژاد بە نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوسترالیا بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوو و وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ئێران ئەو قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییانە کرد کە کۆماری ئیسلامی بە سەر ئێرانیدا هێناون.
غەفوورنژاد ئاماژەی بە کوشتوبڕی دڕندانەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرد و ئەمەی بە دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامی ناو برد.
چەندین کۆمەڵ و ڕێکخراوی کوردی و کەسایەتیی کورد و هەروەها دەیڤد شۆبریج سێناتۆر لە حیزبی سەوزەکان وو نوێنەری ڕێکخراوی لێبوردنی ناودەوڵەتیش بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بوون.
ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٤/٢/٢٠٢٦) بەڕێوە چوو و تێیدا چەندین وتار و بابەتی سیاسی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی پێشکەش کران.