بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە بەتێرۆریست ناسینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، سپەیسێک بۆ هاوڕێ د.ئاوات ساروج، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
پاش بڵاوکردنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب، هاوڕێ شەهیدا ویجدانی، لەلایەن بەشی سۆشیاڵ میدیای دەرەوەی وڵاتەوە، ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەم بۆنەوە پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
د. ئاوات ساروج لەو سمینارەدا باسێکی تێروتەسەلی لەسەر دامەزراندن و جینایەتەکانی سپای پاسداران پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
لە کۆتایی سپەیسەکەدا چەندین پرسیار لەلایەن بەشی سۆشیاڵ میدیای حیزبەوە ئاراستەی د. ئاوات کران و لەلایەن بەڕێزیانەوە بە وردی ولام درانەوە.
ئەم سپەیسە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٣/٢/٢٠٢٦)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەڕێوە چوو.