کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی خامنەیی، ڕێبەری خوێنمژی کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کرایەوە

10:16 - 10 رەشەمه 2725

هاوکات لەگەڵ دەسپێكی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران کە لە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەوە دەستیان پێ کرد، باس لە کوژرانی خامنەیی و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی کرا.

ئیسرائیل لە چەندین هەواڵی جیاوازدا، باسی لە کوژرانی خامنەیی کرد و ڕایگەیاند کە دواتر بڕیار لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی تەرمەکەی دەدەن.

لە بەرەبەیانیی ١٠ی ڕەشەمەدا ترامپ، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، ڕایگەیاند کە "خامنەیی، یەکێک لە شەڕەنگێزترین کەسانی مێژوو، کوژرا."

ترامپ کوژرانی خامنەیی نە تەنیا وەک دادپەروەری بۆ خەڵکانی ئێران بەڵکوو بۆ هەموو ئەمریکایییەکان و خەڵکانی جیهان زانی کە لەلایەن خامنەیی و گرووپەکەیەوە کراونەتە ئامانج.

دوابەدوای ئەم پەیامە، دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیش بەفەرمی کوژرانی خامنەیی خوێنمژی ڕاگەیاند.

تاکوو ئێستا ڕێژیمی ئێران جگە لە خامنەیی، کوژرانی عەلی شەمخانی، دەبیری شۆرا بەگری و پاسدار پاکپوور، فەرماندەی سپای پاسدارانیان لە هیڕشيکانی ڕۆژی شەممەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی خامنەیی، لە شەوی شەممەدا، شەپۆلێکی بەرین لە خۆشحاڵیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی سەرتاسەری ئێرانی بەدواوە بوو و خەڵک بە مەبەستی دەربڕێنی خۆشی لە مەرگی ئەم جەللادە ڕژانە سەر شەقامەکان و بە شێوەی جیاوازخۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.