دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە توانای موشەکیی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
بە وتەی ئەو، نزیکەی ٦٤ لە سەدی سەکۆ موشەکییەکانی ئەم ڕژێمە لەنێو چوون یان کۆ کراونەتەوە و بە گشتی نزیکەی ٦٠ لە سەدی توانای موشەکییەکەی کەمی کردووە.
هەروەها لەو پێوەندییەدا فەرماندەی سێنتکام دەڵێت ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ کەشتیی ئێرانیی نوقم کردووە.
بێرد کوپێر، فەرماندەی سێنتکام، ئێوارەی پێنجشەممە وتی: ''لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی ٢٠٠ ئامانجیان لە ئێران پێکاوە.''
کوپێر زیادی کرد: ''تەنیا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ئێمە کەشتییەکی هەڵگری درۆنی ئێرانیمان پێکا کە قەبارەکەی بە قەد کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمە. لە ئێستاشدا ئەم کەشتییە لەناو ئاگردا دەسووتێت.''
ناوبراو هەروەها وتیشی هێرشە درۆنییەکانیش لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا ٨٣ لەسەد دابەزینی بەخۆوە بینیوە.