کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ''نەڕەی شێرانە''دا، ٢ هەزار و ٥٠٠ هێرش کراوەتە سەر ئێران

10:39 - 15 رەشەمه 2725

بەپێی ڕاپۆرتی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە سەرەتای دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێرانەوە و هەتا ئیستا زیاتر لە ٢ هەزار و ٥٠٠ جار هێرش کراوەتە سەر ڕێژیمی تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕەوتی هێرشەکاندا، ٣٠٠ سیستمی دژە ئاسمانی کە دەکاتە پتر لە ٨٠ لەسەدی سیستمە دژە ئاسمانییەکانی ڕێژیم، لەنێو براون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زیاتر لە ٦٠ لەسەدی سەکۆ مووشەکییەکانی ڕێژیمیش کراونە ئامانج.

ڕاپۆرتی ستادی گشتیی ئیسرائیل دەرخەری ئەوەیە کە نزیک بە ٥٠ فەرماندەی هەرە باڵای ڕێژیم لەو ئۆپەراسۆنانەدا کوژراون.

بەپێی ئەو ئامارانە، تەنیا لە تاراندا ٧٥٠ ناوەند، بنکە و مۆڵگەی هەستیاری ڕێژیم کراونەتە ئامانج،

سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتەش پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بە تەواوی  بەسەر ئاسمانی ئێراندا زاڵن.

شایانی باسە ئەو هێرشانە هەتا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە و بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا باسیان لە بەردەوامیی هێرشەکان دژی ڕێژیمی تاران کردووە.