بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی سیناریۆیەکی مەترسیدار بۆ نانەوەی دووبەرەکی لە شاری نەغەدە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ڕێژیم لە ڕێگەی بەکرێگیراوانییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ئازەرییەکان هاتوونەتە ناوچەکە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم پرۆپاگەندانە، دروستکردنی ترس و دڵەراوکێیە لە نێوخۆی شاردا، تا لە لایەکەوە نێوانی کورد و تورک تێک بدات و لە لایەکی تریشەوە پاساو بۆ سەرکوتی توندی هاووڵاتییانی کورد دروست بکات.
ئەمە سیاسەتێکی ناسراوی ڕێژیمە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی نێو شارەکان لە ڕێگەی نانەوەی شەڕی نێوخۆیی و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە دژی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد.