کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنیی نوێ بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

17:08 - 15 رەشەمه 2725

لە درێژەی دەستدرێژییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، هەر دوو کەمپی ئازادی لە کۆیە و دێگەڵە کرایە ئامانج.
دوانیوەڕۆی هەینی ١٥ی ڕەشەمە، سپای تێرۆریستی پاسداران کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی لە کۆیە و دێگەڵە کردە ئامانج و زیانی گیانی نەبووە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چەندین جار بنکە و کەمپەکانی حیزبی دێموکرات هێرشی مووشەکی و دڕۆنی کراوەتە سەر.