ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی ڕەشەمە، حاجی حەلیمە محەممەدی، دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شارۆچکەی بڵواناوا سەر بە شاری سنە، لە تەمەنی ۹۰ ساڵیدا و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە حەلیمە بە ناوی محەممەد محەممەدی ساڵانێکە لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.
ناوبراو ژنێکی تێکۆشەر، نیشتمانپەروەر و حیزیبدۆست بوو و هەموو ئاواتی ڕزگاری و ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
دایە حەلیمە ساڵانێک لە چاوەڕوانیی هاتنەوەی کوڕە پێشمەرگەی بۆ ڕۆژهەڵات بە ئازادی بوو و بەداخەوە بەو هیواوە سەری نایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.