کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ ڕوو بە سپای پاسداران: یان چەک دانێن یان بەدڵنیاییەوە دەکوژرێن

19:12 - 15 رەشەمه 2725

دۆناڵد ترامپ لە نوێترین لێدوانیدا هۆشداریی بە سپای تێرۆریستی پاسداران دا و وتوویەتی: "یان چەکەکانتان دابنێن و خۆتان بەدەستەوە بدەن یان بەدڵنیاییەوە دەکوژرێن".

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند: "بۆ جارێکی دیکە داوا لە هەموو ئەندامانی سپای پاسداران، هێزەکانی ئینتیزامی ئێران دەکەم چەکەکانیان دابنێن".

ترامپ وتیشی: "ئێستا کاتی ئەوەیە کە لەپاڵ خەڵکی خۆتاندا ڕاوەستن و یارمەتییان بدەن و وڵاتەکەتان وەربگرنەوە، پارێزگاری لە خەڵکی خۆتان بکەن هەتا پارێزراو بن".

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە درێژەدا هۆشداریی دا بە ئەندامانی سپای پاسداران و وتی: "لە پارێزراوییەکی تەواودا دەبن ئەگەر خۆ بەدەستەوە بدەن، ئەگەر وا نەکەن بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە".

ترامپ هەروەها بە ''سی ئێن ئێن''ی ڕاگەیاند کە ڕێژیمی تاران هەموو شتێکی لەدەست داوە.

ناوبراو بەئاماژەدان بە لێدوانی عەباس عێراقچی کە باسی لەوە کردبوو بۆ شەڕی زەوینی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەیە، قسەی نابراو بە "بووچوونێکی بێ بنەما" لە قەڵەم دا.