ڕۆژی هەینی ١٦ ڕەشەمە، فەرماندەی گشتیی سێنتکام وردەکاریی هێرشەکانی ڕێژیمی تاران دژ بە وڵاتانی ناوچەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامی لەو هێرشانەیدا بۆ سەر ١٢ وڵاتی ناوچەکە، خەڵکی ئاسایی و بێتاوانی کردووەتە ئامانج".
بێرد کۆپێر، فەرماندەی گشتیی سێنتکام وێڕای مەحکوومکردنی ئەو هەوڵە دژە مرۆییانەی ڕێژیم ڕایگەیاند: "ئەو هەوڵانەی تاران بەئەنقەست دەکرێت و ئەم کردەوانە قبووڵکراو نین و بێ وڵام نامێننەوە".
ناوبراو پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی ئاسایی وڵاتانی ناوچەکە، لەگەڵ هاوپشکە هەرێمییەکانی ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە دەبنەوە.
هەروەها ئەمڕۆ شەممە ١٦ ڕەشەمە کۆپێر ڕایگەیاند: "بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار ئامانجی ستراتیژییمان لە ئێران کردووەتە ئامانج".
سێنتکام دڵنیایی دا بە وڵاتانی ناوچەکە کە بەچڕی لەو هێرشانە بەردەوام دەبین و بە هیچ شێوەیەک ڕاناوەستین.
هەروەها فەرماندەی گشتیی سێنتکام باسی لە لەنێوبردنی ٤٣ کشتیی شەڕکەری ڕێژیم ئێرانیان کردووە.
سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە دەستی پێکرد و لە یەکەم پەلاماردا، عەلی خامنەیی و نزیک بە ٤٧ فەرماندەی هەرە باڵاکانی ڕێژیم کوژراون.