کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە لێواری ڕووخاندایە؛ کۆتایی بە "ملهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" هاتووە

15:42 - 16 رەشەمه 2725

دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا ڕاگەیاند: "ئێران بە توندترین شێوە شکستی هێناوە،  لە وڵاتانی دراوسێی داوای لێبوردنی کردووە و خۆی ڕادەستیان کردووە و بەڵێنی داوە کە چیتر هێرش نەکاتە سەریان، ئەو بەڵێنییە تەنیا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بووە.

ناوبراو وتیشی: "کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بەدەستەوە بگرێت، بەڵام ئێستا بۆ یەکەمین جار لە بەرانبەر وڵاتانی ناوچەدا شکستی خوارد. بە وتەی سەرکۆماری ئەمریکا، وڵاتانی ناوچەکە لەو بارەوە سپاسیان لە ترامپ کردووە.

ترامپ لە درێژەدا نووسیویەتی: "ئێران ئەگەری ملهوڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووبێت، لە ئێستادا دۆڕاوی ناوچەکەیە و هەتا خۆی بەدەستەوە نەدات، یان بە تەواوی نەڕووخێت، بۆ دەیان ساڵ لەو دۆخە دۆڕاوییەدا دەمێنێتەوە".

ترامپ هەروەها هۆشداریی دا کە ئەمڕۆ ئێران گورزی قورسی بەردەکەوێت و بەهۆی هەڵسوکەوتی حکوومەتی ئێرانەوە، بژاردەی زیاتر لە هێرش لەبەر چاو نەدەگیرا.