کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ئەرتەشی ئیسرائیل بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

21:58 - 16 رەشەمه 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل پەیامێکی توند و ڕاستەوخۆی ئاراستەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند: ''هەر کەسێک دەیەوێت بە زیندوویی بمێنێتەوە، دەبێت چەکەکەی دابنێت.''

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە: ''هەر کەسێک لە سیستمی هاویشتنی مووشەکەکاندا کار دەکات، پێویستە بزانێت کە لەژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆ دایە.''

ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە دەستیان بە هەموو ئەو کەسانە دەگات کە مووشەکی بالیستیک بەرەو هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەهاوێژن، جا ئەو کەسانە لە مەیدانی شەڕ بن، لە بنکە سەربازییەکان، لە ناوەندەکانی فەرماندەیی یان تەنانەت لە ناو ماڵەکانی خۆشیاندا بن.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: ''هەر کەسێک ژیانی خۆی خۆش دەوێت، دەبێت دەستبەجێ چەکەکەی دابنێت، ڕیزەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان جێبهێڵێت و پێوەست بە خەڵكەوە بێت.