ئەمشەو لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە گوندی "زڕگوێزەڵە"ی سەر بە پارێزگای سڵێمانی، پێشمەرگەیەک شەهید بوو و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، لەو پەلامارەدا پێشمەرگەیەک بە ناوی "ئیسماعیل ڕەحیمی" ناسراو بە (ئاکۆ) گیانی بەخت کرد و چووە ڕیزی شەهیدانەوە. هەروەها پێشمەرگەیەکی دیکە بە ناوی "سۆهەیب عەزیزی" بریندار بووە، بەڵام باری تەندروستیی جێگیرە.