کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر دەمارە گرینگەکانی وزە؛ پەکخستنی دامەزراوە نەوتییەکانی تاران

10:22 - 17 رەشەمه 2725

لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی چڕدا، پاڵاوگە و کۆگاکانی نەوت لە ناوچە جیاجیاکانی تاران و دەوروبەری کرانە ئامانج، کە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە ناوچەکانی شەهران لە باکووری ڕۆژئاوا، ئەقدەسیە و سوهانک لە باکووری ڕۆژهەڵات، و دامەزراوە نەوتییەکانی شەهرەڕەی لە باشووری تاران، لەگەڵ کۆگایەکی تری نەوت لە فەردیسی کەرەج.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەم ناوەندی دابەشکردنی سووتەمەنییانە سەر بە ئەرتەشی پاسداران بوون و بۆ یەکە سەربازییەکان بەکارهاتوونە.

ئەم هێرشانە کە تەنیا ڕۆژێک دوای لێدانی بنکە ئاسمانییەکان دێت، نیشاندەری قۆناغێکی نوێیە کە تێیدا سەرچاوە حیاتییەکانی وزە لە ئێران ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج بۆ پەکخستنی توانای لۆجستی و سووتەمەنیی دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی وزە و دابینکردنی سووتەمەنی لە نێوخۆی وڵاتدا دەبێت.