کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل چەند فەرماندە باڵای سپای پاسدارانی لە بەیرووت کردە ئامانج

10:27 - 17 رەشەمه 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هێرشێکی "ورد و ئامانجدار"یان دژی چەند فەرماندەیەکی باڵای هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئێران لە بەیرووت ئەنجام داوە.

بەپێی بەیاننامەیەی ئەرتەش، ئەم فەرماندە باڵایانە سەرقاڵی پلان داڕشتن و جێبەجێکردنی هێرش دژی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی بوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک لەنێو جەرگەی ناوچە مەدەنییەکانی ئێران و لوبنان چالاکی دەکات و خەڵکی سڤیل وەک "قەڵغانی مرۆیی" بۆ پێشخستنی کارە سەربازییەکانی بەکاردەهێنێت.

هەرچەندە ئەرتەشی ئیسرائیل شوێنی وردی هێرشەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام سەرچاوە لوبنانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکە کراوەتە سەر هۆتێلێک لە ناوەندی بەیرووت و بەهۆیەوە لانی کەم ٤ کەس کوژراون و ٨ کەسی تریش بریندار بوون.