دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سی بی ئێس نیوز"، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی عەلی لاریجانی بە بێبایەخ وەسف کرد و وتی: ''ئەسڵەن نازانم ئەو باسی چی دەکات، یان ئەوەی کە کێیە. بچووکترین گرینگییەکی بۆم نییە.''
لاریجانی پێشتر وتبووی کە ترامپ دەبێت تاوانی کوشتنی عەلی خامنەیی بدات.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە داوای لێبووردنی مەسعوود پزیشکیان کرد لەبەر هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە و زیادی کرد: ''ئەو بە نیازبوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیر بکات، بەڵام بەهۆی منەوە لەبەردەم هەموو ئەو وڵاتانەدا کشایەوە و تەسلیم بوو.''
ترامپ هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی بە بەرنامە بۆ داڕێژراو دانا و وتی: ''هەموو ئەو موشەکانە لە مێژبوو بەرەو ئەو وڵاتانە نیشانە گیرابوون. کۆماری ئیسلامی زۆر پێش دەسپێکردنی ئەم ڕووداوانە، پلانی بۆ داڕشتبوو.''