کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنیی نوێی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی

11:20 - 17 رەشەمه 2725

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هەریەک لە وڵاتانی عەرەبستان، کوەیت و بەحرەین ڕایانگەیاند کە کەوتوونەتە بەر هێرشی نوێی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزارەتی بەرگریی عەرەبستان تێکشاندنی شەش دڕۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ڕیاز ڕاگەیاند، هاوکات کوەیت ئاشکرای کرد کە ئەمبارەکانی سووتەمەنیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی کراونەتە ئامانج.

 لە بەحرەینیش هێرشێک کراوەتە سەر دامەزراوەیەک لە نزیک بەندەری سەلمان.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە دژایەتی لە قسەکانی بەرپرسانی ئێراندا دەبینرێت؛ مەسعوود پزیشکیاین داوای لێبووردنی کردووە، بەڵام محسنی ئەژەیی جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان دەکاتەوە.

 لە بەرانبەردا، عەرەبستان هۆشدارییەکی توندی داوەتە تاران کە بەردەوامیی ئەم کردەوانە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ و ئەگەری ڕێگەدان بە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ناو خاکی عەرەبستان دژی ئێران.

هاوکات ئۆکرانیاش ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عەرەبستان لە تێکشاندنی دڕۆنە ئێرانییەکان نیشان داوە.