پۆلیسی نۆروێژ ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری ئۆسلۆ، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیاندا کراوەتە ئامانجی تەقینەوەیەک.
بە وتەی مایکل دێلمیر، بەرپرسی وەڵامدانەوەی پۆلیس، تەقینەوەکە لە دەروازەی گشتیی بینای باڵیۆزخانەکەدا ڕووی داوە.
دەوروبەری کاتژمێر ١:٠٠ی بەرەبەیان بە کاتی ئەو وڵاتە، هێزەکانی فریاگوزاری و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی باڵیۆزخانەکە کران.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بینای باڵیۆزخانەکە زیانی کەمی بەرکەوتووە.
کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم ڕووداوە نەداوە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ نزیکەی حەوت کیلۆمیتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە.