لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، نووسینگەی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری، لە بەیاننامەیەکدا موجتەبی خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ناساند.
ئەم بڕیارە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و لە نێوەڕاستی دۆخێکی نالەباری شەڕدا دراوە.
مەجلیسی خوبرەگان ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بۆردومانکردنی بنکەکانیان، بۆ ڕێگری لە بۆشایی ڕێبەری ئەم هەڵبژاردنەیان ئەنجام داوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە توندی دژایەتی خۆی بۆ ڕێبەریی موجتەبا خامنەیی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە بەبێ ڕەزامەندی واشنگتۆن، ڕێبەری نوێ زۆر دەوام ناهێنێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم ئاڵۆزییانە، ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری داوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی جێگرەکەی خامنەیی و ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگان.