پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر تاران بەردەوام دەبێت و بەرەو توندتربوون دەچێت.
هێگسێت جەختی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی پلان بەڕێوە دەچن و وتی: "کاتێک دادێت کە ئێران هیچ بژاردەیەکی جگە لە تەسلیمبوونی بێ مەرج نامێنێت."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنگتۆن ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی تا دوورترین سنوور بڕوات، تانانەت ئەگەری ناردنی هێزی پیادەشی بە کراوەیی هێشتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەرتەشی ئەمریکا تا ئێستا نزیکەی ٣ هەزار ئامانجی سەربازی لە نێوخۆی ئێران پێکاوە، لەوانە بنکەکانی سپای پاسداران، سەکۆکانی هاویشتنی مووشەک و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
هێگسێت دوپاتی کردەوە کە ئەمریکا مەرجەکانی کۆتاییهاتنی شەڕ دیاری دەکات و بەتەواوی بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی لەنێو دەبات، تا ئەو کاتەی تاران توانای بەردەوامبوونی لە شەڕی سەربازیدا نامێنێت.