کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: کۆتاییهاتنی کۆماری ئیسلامی بە ئیرادەی خەڵکی ئێرانەوە بەستراوەتەوە

16:15 - 19 رەشەمه 2725

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چارەنووس و کۆتاییهاتنی ڕێژیمی ئیسلامی لە کۆتاییدا بەستراوەتەوە بە ئیرادەی خەڵکی ئێرانەوە و گۆڕانکاری لەو وڵاتەدا تەنیا بە ڕۆڵگێڕانی هاوڵاتیانی ئێران بەدی دێت.

نێتانیاهوو ئێوارەی دووشەممە لە کاتی سەردانیکردنی ناوەندی ئۆپراسیۆنە فریاگوزارییەکانی تەندروستیی نیشتمانیی ئیسرائیل وتی: "ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە خەڵکی ئێران ناچار بکەین زنجیرەکانی ستەم بپسێنن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم کارە بەستراوەتەوە بە خۆیانەوە."

ئەو بە ئاماژەدان بەو هەنگاوانەی دژی کۆماری ئیسلامی نراون، وتی: "هیچ گومانێک نییە کە لە ڕێگەی ئەو کارانەی تا ئێستا ئەنجام دراون، ئێمە ئێسقانەکانیان دەشکێنین و دەستمان هێشتا درێژە."

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها جەختی کردەوە کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بووەتە هۆی گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەر لە پێگەی ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.

پێشتریش دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا داوای لە خەڵکی ئێران کردبوو کە بە شێوەیەکی قارەمانانە ئێران وەربگرنەوە و جەختی کردبووەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پاڵیاندا دەبێت.