کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی ژنانی ئێران پەنایان بۆ ئوسترالیا برد و نەگەڕانەوە

16:57 - 19 رەشەمه 2725

پێنج کچە یاریزانی بوێری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران دوای ئەوەی لە یارییەکی نێودەوڵەتیدا ئامادە نەبوون سروودی کۆماری ئیسلامی بخوێننەوە، لەلایەن دەوڵەتی ئوسترالیاوە مافی پەنابەرییان پێدرا.

 تونی بۆرک، وەزیری کۆچی ئوسترالیا، جەختی کردەوە کە ئەو کچانە ئێستا لە شوێنێکی ئارامدان و ژیانیان پارێزراوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی دابوو کە گەڕاندنەوەی ئەم وەرزشوانانە بۆ ئێران "هەڵەیەکی مرۆیی گەورەیە".

لە بەرامبەردا، دادستانی گشتیی کۆماری ئیسلامی بە زمانێکی هەڕەشەئامێز و چەواشەکارانە کەوتە هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان و ئیدعای ئەوەی کرد کە ئەم کچانە "بەهۆی تووڕەیی و هەستیارییەوە" تووشی پیلان بوون.

دادستانی گشتی ڕێژێم بەبێ ئاماژەدان بە هەڕەشەکان، داوای لێکردن بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی "لە ڕیزی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمناندا بن"، بەڵام ئەم هەوڵانەی دادستانی وەک هەمیشە تەنیا بۆ ترساندن و دامرکاندنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی وەرزشوانان بوو کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا شکستی هێنا.