کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری کولتووری ئیسرائیل: شەڕ کاتێک تەواو دەبێ کە ئێران تەنیا کڵاشینکۆفی پێ بمێنێت

20:42 - 19 رەشەمه 2725

میکی زوهار، وەزیری کولتووری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کاتێک کۆتایی دێت کە تەواوی تواناکانی تری سەربازیی ئەو وڵاتە لەناو بچێت و تەنیا کڵاشینکۆف لە دەستی هێزەکانیدا بمێنێت.

 ناوبراو جەختی کردەوە کە ڕژێم بە کردەوە هەرەسی هێناوە و توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی نەماوە.

زوهار ئاماژەی بەوەش کرد کە موجتەبا خامنەیی، کە جێگەی باوکی گرتووەتەوە، ئامانجێکی سەرەکییە بۆ تێرۆرکردن و لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکاندا نزیک بوو، بکوژرێت.

هاوکات تساخی هانگبی، بەرپرسی پێشووی شواری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە ناونیشانی "ڕێبەری باڵا" هیچ پارێزبەندییەک بە کەس نابەخشێت.

 لە لایەکی ترەوە، بنیامین نێتانیاهوو جەختی کردەوە کە هەرچەندە گۆڕانکاریی سەرەکی لای گەلی ئێرانە، بەڵام ئیسرائیل لە شکاندنی ئێسقانەکانی کۆماری ئیسلامی پێش ئەوەی ترامپ کۆتاییهاتنی شەڕ ڕابگەیەنێت بەردەوام دەبێت.