لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامیی تەقینەوە و هێرشە ئاسمانییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرت و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، هێرشی ئاسمانی و مووشەکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی کوردستان لەوانە، کرماشان، سایینقەڵا و کەنگاوەر بەردەوام بوون و بنکەکانی ڕیژیم بە چڕی بۆردومان کران.
هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە هێرش بۆ شارە جیاوازەکانی ئێران وەکوو تاران، کەرەج، ئیسفەهان، تەورێز، دوورگەی کیش، بەندەری ماهشەهر، ئازەرشەهر، مەلیکان،بناو، خورەماوا، شیراز، کرمان، چابەهار، شاهینشەهر، بروجێرد، بێهبەهان و بەندەرعەباس دەکەن.
بەردەوامی هێرشەکان لەکاتێکدانە کە پیت هێگێست، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ توندترین هێرشەکان دژ بە ڕێژیمی ئێران ئەنجام دەدەین.