کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل: ئامانجمان لەنێوبردنی ڕێژیمی تارانە

10:26 - 11 رەشەمه 2725

بەرپرسێکی باڵای ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێران هەتا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی مابێت و پێکهاتەی سەربازییەکەی یان خۆی بەدەستەوە نەدات یان لەنێو نەچێت، درێژەی هەیە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئیسرائیل، ئامانجی قۆناغی سەرەتایی ئەرتەشی ئیسرائیل لەنێوبردنی تەواوی توانا سەربازییەکان، ڕێکاریی ناوکی، سیستەمی دژە ئاسمانی و فەرماندەیی پێکهاتەی سەربازیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە پپێداگرە لەسەر هاواهەنگیی تەواو و جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ناوچەکە.

هەروەها ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئیسرائیل بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە تەنیا لە چوارچێوەیەکدا قەتیس نامێنێتەوە، بەڵکوو زۆر بەربڵاوتر لە شەڕی ١٢ ڕۆژەیە و ئامانجەکان زۆر گەورەتر و پەرەسەندووترە.

ئەرتەشی ئیسرائیل پێی وایە جیاوازیی هێرشی ئەمجارە لەگەڵ شەڕی ١٢ ڕۆژە ئەوەیە کە هێرشی ئەمجارە زۆر ئاڵۆزتر و چڕوپڕترە و زۆر دەخایەنێت، نازانین هەتا چەند دەبێت بەردەوام بێت، بەڵام ئەوە دەزانین کە هەتا کاتێک خۆیان بەدەستەوە نەدەن و تەسلیم نەبن، بەردەوام دەبن.

بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کوشتنی خامنەیی بەشێک لە ڕێکاری بڕینی سەری ڕێبەریی ڕێژیم بووە.

ناوبراو دڵنیایی دا کە ڕەوتی بەرەپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەی سیستماتیک، ورد و سەرکەتووانە بەڕێوە دەچێت.

بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، لە ئێستادا ئاسمانی ئێران بە تەواوی لە دەستی ئەرتەشی ئیسرائیلدایە.