نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیی و نووسراودا ڕوو لە خەڵکی ئێران ڕایگەیاند: ''خەڵکی ئێران، ئێمە خەریکی پێشخستنی شەڕێکی مێژوویین بۆ گەیشتن بە ئازادی. ئەمە دەرفەتێکە کە تەنیا جارێک لە ژیانی مرۆڤدا هەڵدەکەوێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ڕێژیمی ئایەتووڵڵاکان بهێنن و ئازادیی خۆتان بەدەست بهێننەوە.''
لەو پەیامەدا هاتووە: ''ئێمە لەگەڵ ئەمریکا، دیکتاتۆڕەکانی تاران توندتر لە جاران دەکەینە ئامانج. بە هێزێک کە هەر ڕۆژ زیاتر دەبێ، لە گورزوەشاندن لەو ستەمکارانەی کە چەندین دەیەیە ئێوەیان تۆقاندووە بەردەوام دەبین. ئایەتووڵڵاکان و نۆکەرەکانیان خەریکی هەڵاتنن، بەڵام ئەو ترسنۆکانە هیچ شوێنێکیان نییە بۆ خۆشاردنەوە.''
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە: ''لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئێمە هەلومەرجێک دەخوڵقێنین تاوەکوو ئێوە چارەنووسی خۆتان بگرنە دەست. خەونەکانتان دەبنە ڕاستی. کاتێک کاتەکەی هات کە زۆر بە خێرایی نزیک دەبێتەوە، ئێمە مەشخەڵەکەتان ڕادەست دەکەین. ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە''.