کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

12:36 - 20 رەشەمه 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەمە، کاک کەریم قادری ناسراو بە ''کەریم قەساب'' لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

کاک کەریم قادری وەک پیشەی کاری، کاسبکارێکی خاوەن ویژدان و مرۆڤێکی تەژی لە سەخاوەت و پیاوەتی بوو.

کاک کەریم لە سەرەتای دەیەی شەستی هەتاویدا وەک ئەندامی حیزب لە شانە تەشکیلاتییەکانی نێو شاری سەردەشتدا دەستی بە کار کرد و تا کاتی ماڵئاوایی لە ژیان زۆر سەربەرزانە و بوێرانە خزمەتی بە گەل و نیشتمان کرد.

کاک کەریم تێکۆشەرێکی چاونەترس و دڵسۆزی نیشتمان بوو کە تەواوی ژیانی بۆ کاری ڕێکخراوەیی و نهێنی تەرخان کرد.

 سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و لە زینداندا ئەشکەنجەیەکی زۆر درا، بەڵام ئیرادەی نەهەژا؛ دوای ئازادبوونیشی بە ورەیەکی بەرزترەوە بەردەوام بوو لە هاوکاریی کادرانی حیزب و وەک ڕێنیشاندەرێکی شارەزا لە ناوچەی سەردەشت ڕۆڵێکی گرینگی لە پاراستنی تیمەکاندا گێڕا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.