ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوی کردەوە، موجتەبا خامنەیی کە بەم دواییانە وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کراوە، لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا هەردوو لاقی بریندار بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو ئێستا لە پەناگەیەکی ئەمنییەتی و بە پەیوەندییەکی سنووردارەوە ڕاگیراوە، بەڵام هۆشیاریی هەیە.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیلیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە زانیارییەکان ئاماژە بە برینداربوونی موجتەبا دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە سێ ڕۆژی ڕابردووەوە، هیچ پەیامێکی ڤیدیۆیی یان نووسراوی لەلایەن ناوبراوەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
دوای کوژرانی عەلی خامنەیی لە ٩ی ڕەشەممەدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بەرپرسانی تێلئاڤیڤ ڕایانانگەیاندووە کە تەواوی جێگرەوەکانی خامنەیی دەکەنە ئامانج.