کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی بەربڵاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ڕێژیم لە کوردستان

17:06 - 20 رەشەمه 2725

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، زیاتر لە ٢٠ ناوەندی سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی قوروە، سنە، دیواندەرە، سەقز، بانە و مەریوان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ناوەندانەی کە لە شارە جیاوازەکان کراونەتە ئامانج بریتین لە:

ـ بنکەی هەنگی سنووری

ـ وێستگەی ڕاداری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە "قەڵای ئیمام"

ـ پادگانی سپا لە گوندی بەردەڕەشە

ـ بنکەی سپا لە گوندی چاوگ

ـ بنکەی سپای حزبوڵڵا لە گوندی "بی کەڕە"

ـ بنکەی سپای پاسداران لە کانی‌دینار

ـ بنکەی هەنگی سنووری لە کانی‌دینار

ـ بنکەی جێگیر لە سێڕێیانی گوندی نێ

ـ بنکەی جێگیر لە تەنیشت قەبرەدەروێش

 

ئەو ناوەندانەی لە شاری سەقز کراونەتە ئامانج:

 

ـ باڵەخانەی کەلانتەریی ١٢

ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی "سونەتە"

ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی ئادینان

ـ بنکەی جێگیر لە گوندی حەسەن‌سەلاران

ـ بنکەی جێگیر لە گوندی "کەسەنەزان"

 

ئەو ناوەندانەی لە شاری بانە کراونەتە ئامانج:

 

ـ باڵەخانەی فەرمانداری

ـ بارەگای ئەرتەش لە شاری بانە

ـ فەرماندەیی هەنگی سنووری

ـ بنکەی هێزی ئینتیزامی لە گوندی "ڕەشەقەڵات"

ـ باڵەخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران

 

ئەو ناوەندانەی لە شاری دیواندەرە کراونەتە ئامانج:

 

ـ بنکەی بەسیج لە ناو شاردا

ـ قەرارگای سپای پاسداران

 

ئەو ناوەندانەی لە شاری قوروە کراونەتە ئامانج:

 

ـ بنکەی سپای پاسداران لە ناو شاری قوروەدا

 

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە توندی ئاڵۆز بووە و زانیارییەکان باس لە تێکشکان و زیانی زۆری ئەو ناوەندە ئەمنییانە دەکەن.