دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەهۆی نەمانی ئامانجی سەربازیی گرینگ، "بەزوویی" کۆتایی دێت.
ترامپ جەختی کردەوە کە زۆربەی ناوەندەکان تێکشکێندراون و تەنیا هەندێک خاڵی بچووک ماونەتەوە، هەربۆیە هەر کاتێک ئەو بڕیار بدات، کۆتایی بەم شەڕە دەهێنێت.
لەلایەکی تەرەوە، یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت هێرشە هاوبەشەکانیان زیانی قورسی بە ڕێژیم گەیاندووە و تا بەدیهاتنی تەواوی ئامانجەکان بەردەوام دەبن.
هەرچەندە ترامپ باس لە کۆتایی شەڕ دەکات، بەڵام بەرپرسانی سەربازیی هەردوو وڵات ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا هیچ فەرمانێکی فەرمی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان دەرنەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"، پلانی هێرشەکان بۆ نێوخۆی ئێران لانیکەم بۆ دوو هەفتەی تریش داڕێژراوە. ئەمە نیشان دەدات کە سەرەڕای تێکشکانی ژێرخانە سەرەکییەکان، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سڕینەوەی پاشماوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی درێژەی دەبێت.