کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

19:07 - 20 رەشەمه 2725

لە درێژەی هێرش و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات جارێکی دیکە بە مووشەک هێرش کرایەوە سەر بنکەی ئازادیی حیزبی دێموکرات.
هێرشی مووشەکیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ڕەشەمە لە کاتێکدا کە لە هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆ بەیانیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێشمەرگەیەک بە ناوی ئۆمید وەیسی شەهید بوو.
لە ماوەی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و هەرەوەها بنکەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم.