گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان لە تۆڵەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە ئاکامی هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
حیزبوڵڵا شەوی ڕابردوو لە چەند لاوە هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل بەبێ ئەوەی زیانێک بەو وڵاتە بگات.
ئەو گرووپە تێرۆریستییە، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە ٥٠ گوندی لە باشووری لوبنان بە خەڵک چۆڵ کردووە و بەرەیەکی نوێی شەڕی دژ بە ئیسرائیل کردەوە.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژکردەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە وڵامی ئەو هێرشەدا، لە سەرانسەری لوبنان هێرشەکان لە دژی ئەو گرووپە دەست پێ دەکەین.
ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لەم هێرشەدا، بۆ بەرەنگاربوونەوە و بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە، کەڵکیان لە سیستەمی پەرتەوی ئاسنین کە سیستەمێکی لەیزێرییە و هاوشێوەی گومەزی ئاسنینە، وەرگرتووە.