لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕێژیم، لەژێر ناوی "نەڕەی شێران"، ژمارەیەکی بەرچاوی بنکە تێرۆریستییەکانی سپا و هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی کرانە ئامانج.
ئەم هێرشە نیزامییانە لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەوە دژی پێگە سەربازی و سیاسییەکانی ڕێژیم بەردەوامن و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ڕێژیمی ئێران لەوانە عەلی خامنەیی، مەحموود ئەحمەدینژاد، محەممەد پاکپوور، پاسدار عەزیز نەسیرزادە، محەممەدعەلی ئێعرافی و چەندین بەرپرسی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتی و هەروەها چەندین کەسی تری نزیک لە ڕێبەری ڕێژیم لە هێرشانەدا کوژران.
هەروەها لە سەرەتای ئەم هێرشانەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە بنکە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە هەندێک شارەی وەکوو، تاران، کەرەج، ئێسفەهان، قوم، چابەهار و نارمەک، زەنجان، ورمێ، تەورێز، سنە و بانە لەناو بران.
بە وتەی ترامپ و نێتانیاهوو، ئامانج لەم هێرشانە نەهێشتنی توانای ڕێژیمە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، لەناوبردنی ناوەندە نیزامییەکانی ڕیژیم و هێزە سەرکوتکەرەکان تاکوو دواجاری ناوندەکانی حکوومەت بخرینە ژێر دەسەڵاتی خەڵکەوە.