کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە لێواری تێکشاندایە و گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگا

10:35 - 21 رەشەمه 2725

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە لێواری تێکشاندایە و هۆشداری دا کە هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن هێرشەکان بە جۆرێک توندتر بکەن کە ئاوەدانکردنەوەی ئێران "مەحاڵ" بێت.

 ترامپ بە پەیامنێرانی وت: "ئەوان گەیشتوونەتە کۆتایی هێڵ." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە واشنگتۆن بە جیدی چاو لە پرسی گەرووی هۆرمۆز" دەکات و تەنانەت بیر لە کۆنترۆڵکردنی دەکەنەوە.

لە بەرامبەردا، مەسعوود پزیشکییان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگەی کۆتاییهێنان بە شەڕ، داننان بە مافەکانی ئێران و پێدانی قەرەبووی زیانەکانە.

سەبارەت بە هەڕەشەی چالاکبوونی "شانە نوستووەکان"ی کۆماری ئیسلامی، ترامپ جەختی کردەوە کە شوێنی هەموو ئەو شانانە دەزانن و لەژێر چاودێریدان.

هاوکات دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا بەهۆی ڕێگریکردن لە هەندێک پەیوەندیی نێوان ئەو شانانە، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە.

 ترامپ دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بە ئازادی لە ئاسمانی ئێراندا دەجووڵێتەوە و پێگەی وڵاتەکەی لەم شەڕەدا زۆر بەهێزە.