کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتانی کەنداو دوای هێرشەکانی ئێران کۆ بوونەوە

12:26 - 11 رەشەمه 2725

دوابەدوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو، وڵاتەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ساز کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو ئەنجام دا.

بەپیی زانیارییەکان، تاران زیاتر لە ٣٧٠ مووشەک و نزیکەی هەزار فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کردووە، لەوانە مەسقەتی پایتەختی عومان، کە ڕێکخەری وتووێژەکانی نێوان واشنگتۆن و تاران بوو.

ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن دەوڵەتانی کەنداوەوە مەحکووم کراون، هەروەها ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ترسناک"ی ئێرانی بە ئاماژەیەک بۆ نیازی ڕاستەقینەی ئێران بەرانبەر وڵاتانی ئەندام و ناوچەکە ناو برد.

وڵاتانی ئەندام، پێشوتر جەختیان لەسەر ئەوە کردبووەوە، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگە نادەن کەڵک لە ئاسمانی وڵاتەکانیان وەربگیرێت.

هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان، پێشیلکارییەکی ڕوونی یاسای نێونەتەوەیی و بنەماکانی دراوسێیەتییە.