کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران: نەوتهەڵگرێکی ئەمریکاییمان لە کەنداو کردە ئامانج

16:11 - 21 رەشەمه 2725

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێک کە خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەمریکا دەگەڕێتەوە، لە باکووری کەنداو کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ئەم نەوتهەڵگرە بە ناوی ''سێف سیا'' (Safe Sia) کە خاوەندارێتییەکەی هی ئەمریکایە و ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی پێوە بووە، لەو ناوچەیەدا لە هاتوچۆدا بووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سپا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمە ڕایگەیاند کە ئەو نەوتهەڵگرە کراوەتە ئامانج، وەک بەشێک لە داراییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ئەژمار دەکرێت.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم نەوتهەڵگرە دوای پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج.

لەو بەیاننامەیەدا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ڕادەی زیانە ئەگەرییەکانی سەر نەوتهەڵگرە بڵاو نەکراوەتەوە و بەرپرسانی ئەمریکاش هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەو ڕاگەیەندراوەی سپای پاسداران نیشان نەداوە.