کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، بە دڕۆن هێرش کرایە سەر بنکەی زەویەسپیی حیزبی دێموکرات لە نیزیک شاری کۆیە.
لەو هێرشەدا ماڵێکی مەدەنیی بنەماڵەکانی حیزب کراوەتە ئامانج.
کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات، هێزە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها شارەکانی هەولێر و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان.
بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچە لە کاتێکدایە هەر ئەم ئێوارەیە لە کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەلامار و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچە بە توندی مەحکووم کرابوو