کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا بە فڕۆکەی بی ٢ بنکە ناوکییەکانی ڕێژیمی کردووەتە ئامانج

12:28 - 11 رەشەمه 2725

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکام" ڕایگەیاند کە لە دووهەم ڕۆژی هێرشەکاندا، بە بۆمبی سەرنگەرشکێن و ڕاداربڕی بی ٢ کە هەڵگری بۆمبی ٢ هەزار پۆندی بووە، بنکەی مووشەکیی بالستیکی ڕێژیمی کردووەتە ئامانج.

سێنتکام بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاریی زیاتر ڕایگەیاند کە ئەم هێرشەی ئەمریکا شەوی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمە لە دژی دامەزراوەی مووشەکە بالستیکییەکانی ڕێژیم بەڕێوە چووە.
سێنتکام باسی لەوە کرد کە ئەو هێرشە، بە هاوکاری و هاواهەنگیی ئیسرائیل لە دژی ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی ڕێژیمی تاران ئەنجام دراون.

پپێشتریش دۆناڵد ترامپ لەبارەی مەترسیی ئەو مووشەکانەوە هۆشداریی بە ڕێژیمی تاران دابوو.

لە یازدەیەمین ڕۆژ لە شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی کە بە شەڕی ١٢ ڕۆژە دەناسر‌ێت، ئەمریکا بە فڕۆکەی بی ٢ کە هەڵگری بۆمبی سەنگەرشكێن بوو، هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئێسفەهان و بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بە تەواوەتی پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامییان لەنێو بردووە.