کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بازگەکانی بەسیج لە تاران

21:37 - 21 رەشەمه 2725

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، هێرشی کردە سەر چەندین بنکە و بازگەی پشکنینی هێزەکانی"بەسیج" لە تاران و زیانی زۆری بەو هێزانە گەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو وێستگە  و بازگانەی کە لەلایەن هێزەکانی بەسیجەوە لە نێو تاران دامەزرابوون و بە تەواوی تێکیان شکاندوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە کە ئەم هێرشە زیانێکی قورسی بە هێزە ئەمنییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم و هێزەکانی بەسیج گەیاندووە.

ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە "بەسیج" وەک بەشێکی سەرەکی لە دەزگای سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامدانی هێرشە تێرۆریستییەکان و هەروەها سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە نێوخۆییەکانی خەڵکی ئێران دژ بە ڕێژیم بەرپرسیارە.