هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی تێکهەڵچوونەکان، بەرپرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هەواڵی هێرشکردنە سەر هەزاران ئامانجیان لە ئێران ڕاگەیاند.
وتەبێژێکی ئەرتەش ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕەشەمە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میدیا فارسییەکانی دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییانەدا زۆرتر لە ٤ هەزار و ٢٠٠ هێرشی ئاسمانی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران ئەنجام داوە و بە گشتی ٣ هەزار و ٤٠٠ ئامانجی پێکاوە کە لەو نێوەدا نزیکەی ٧٥٠ ئامانجیان لە تاران بوون.
بە وتەی ئەم بەرپرسە سەربازییە، ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا باڵادەستیی ئاسمانی لە سەرانسەری ئاسمانی ئێراندا بەدەست هێناوە و تا ئێستا زۆرتر لە ٧ هەزار کاتژمێر فڕینی ئۆپەراسیۆنی تۆمار کراوە.
هەروەها وتیشی لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەزاران جۆر تەقەمەنی بەکار هێنراوە و زۆرتر لە دوو لەسەر سێی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی ئێران لەنێو براون.
هاوکات، ئەرتەشی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران، نزیکەی ٦ هەزار ئامانجی پێکاوە.
سێنتکام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە زۆرتر لە ٩٠ بەلەمی جەنگیی ئێران، لەوانە نزیکەی ٣٠ کەشتیی مینڕێژکەر، لەنێو ئەو ئامانجانەدا بوون کە هێرشیان کراوەتە سەر.