دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکی "لەنێوبردنی تەواوی" ئێرانە و هۆشداری دا: "ببینن ئەمڕۆ چی بەسەر ئەو شێتە هیچ و پووچانەدا دێت."
ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ئێمە ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران لە ڕووی سەربازی، ئابووری و بوارەکانی دیکەوە بە تەواوی لەنێو دەبەین."
ناوبراو لە درێژەدا وتی: "هێزی دەریایی ئێران لەنێو چووە، هێزی ئاسمانییان چیتر بوونی نییە، موشەک، دڕۆن و هەر شتێکی دیکەیان هەبێت لە حاڵی لەنێودچووندایە و ڕێبەرەکانیشیان لەسەر ڕووی زەوی دەسڕدرێنەوە. ئێمە هێزی ئاگرینی بێوێنە، تەقەمەنی بێسنوور و کاتێکی زۆرمان لەبەر دەستە."
سەرۆککۆماری ئەمریکا زیادی کرد: "ئەوان ٤٧ ساڵە خەڵکی بێتاوان لە سەرانسەری جیهان دەکوژن و ئێستا من، وەک ٤٧ەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەوان دەکوژم. چ شانازییەکی گەورەیە کە ئەم کارە ئەنجام دەدەم!"