کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و عومان برینداری و کوژراوی لێکەوتەوە

12:53 - 22 رەشەمه 2725

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر گوندی "زارزیر" لە نزیک شاری ناسرە لە باکووری ئیسرائیل، ٥٨ کەس بریندار بوون.

تیمی فریاگوزاریی "مێگن دەیڤید ئادوم" ڕایگەیاند کە زۆربەی بریندارەکان بەهۆی شکانی شووشە و شەپۆلی تەقینەوەکەوە بە سووکی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاوکات، ئاژانسە فەرمییەکانی وڵاتی عومان ڕایانگەیاند کە دوو دڕۆن لە پارێزگای "سەحار" کەوتوونەتە خوارەوە. یەکێک لە دڕۆنەکان لە ناوچەی پیشەسازیی "العواهی" کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە ٢ کرێکاری بیانی کوژراون و چەند هاووڵاتییەکی عومانیش بریندار بوون.

ئەم هێرشە بۆ سەر عومان لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە چەند دەیەی ڕابردوودا وەک نێوبژیوانێکی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ناسرابوو، بەڵام ئێستا ڕووداوەکان ئاراستەیەکی مەترسیداریان گرتووەتە بەر.