پێـشمەرگەگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دۆڵی ئاکۆیان بە چەند دڕۆن کرانە ئامانج.
کاتژمێر ١٢:٣٠ی دەقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی ڕەشەمە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دوو دڕۆن هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە دۆڵی ئاکۆیان. ئەم هێرشە نوێیەی سپای پاسداران لە کاتێکدایە شەوی ڕابردووش کەمپێکی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە نیزیک کۆیە بە دڕۆن کرابووە ئامانج.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای شەپۆلی نوێی ئەم شەڕەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠ مووشەک و دڕۆنی لە کەمپی بنەماڵەکان و هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات داوە.