ژێنراڵ دەن کەین، بەرپرسی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پڕکارترین ڕۆژی هێزەکانیان دەبێت و وەک "قورسترین قەبارەی هێرش" دژ بە ئێران وەسفی کرد.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی ڕێز بۆ چوار سەربازە کوژراوەکەی فڕۆکەی KC-135 لە عێراق، ئاشکرای کرد کە ئەرتەشی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار ئامانجی لە نێوخۆی ئێران پێکاوە و بەهۆی چڕیی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، هێزی دەریایی ئەو وڵاتەیان لە ڕووی شەڕەوە پەک خستووە.
ژێنراڵ کەین جەختی کردەوە کە هێرشەکان بۆ سەر توانای مووشەکی، دڕۆنی و کارگەکانی چەک و تەقەمەنی بەردەوام دەبن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەنێوبردنی چالاکییە مینڕێژکردنەکانی ڕێژیم لە گەرووی هۆرمۆز، بۆ پاراستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ئەولەویەتی کارەکانی دایە.
ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتە لەگەڵ پەیامی وەزیری بەرگری کە دووپاتی کردەوە ئەمریکا خەریکی لەنێوبردنی تەواوەتی بنکە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامییە و ڕێگە نادەن چیتر هەڕەشە لە هێزە دۆستەکان بکرێت.