کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مووشەکی و دڕۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سازمانی خەبات شەهید و برینداری لێکەوتەوە

18:44 - 22 رەشەمه 2725

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران لە هێرشێکدا نوێدا بە دڕۆن و مووشەک، بنکەی "باشیک"ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا بەداخەوە دوو پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە ناوەکانی ''ئیقباڵ ساڵح‌پوور و فەخرەدین مورادی'' شەهید و چوار پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە نێزیک شاری کۆیە کراونەتە ئامانج.

 کاتژمێر ٣:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و دڕۆنی کراوەتە سەر کەمپی ئازادی و ٥ مووشەک و دڕۆن بەر ئەو بنکەیە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان کەوتوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا چڕ بوونەتەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە لێواری ڕووخان و لەژێر گوشارێکی بێوێنەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدایە.