هاوپهیمانیی هێزە سیاسیهکانی کوردستانی ئێران:
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت
هاونیشتمانییانی تێکۆشەر!
ناوهند و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان!
هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتای شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا سەدان جار بە مووشەک و دڕۆن هێرشی کراوەتە سەر. لەو نێوەدا بنکەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئیران و کەمپە مەدەنییەکانی ئەم حیزبانەش لە هەرێمی کوردستان بەئامانج گیراون کە لە تازەترینی ئەو هێرشانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی ئۆمید وەیسی و دوو پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی فەخرەدین مورادی و ئیقباڵ ساڵحی شەهید بوون.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە توندی دەستدرێژی و هێرشە مووشەکی و دڕۆنییهکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپ و تاقمه تێرۆریستییەکانی سهر بهو ڕێژیمه بۆ سهر ههرێمی کوردستان و بهئامانج گرتنی شوێن و جێگەی ژیانی سڤیلی پەنابەرانی کوردستانی ئێران نیشتەجێ لە هەرێم و هەروەها هێرش بۆ سەر کۆنسوولخانە و بارەگای سیاسیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم دهکات. هاوکات داوا له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دژی هێرشه بهردهوامهکانی ئهم ڕێژیمه و میلیشیاکانی هەڵوێستی بەکردەوەی هەبێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵاتدا بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەران و بەبارمتەگرتنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لە دەرەوەی سنوورەکانی بە قەیرانخوڵقێنی و هەڵگیرساندنی شەڕ و ناسەقامگیری هەوڵ دەدا تەمەنی دەسەڵاتەکەی چەندی دەکرێ درێژتر بکاتەوە. بۆیە پێویستە وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانی نەتەوەکانی ئێران و ماف و داخوازییە ڕەواکانیان بن. هەروەها دژی دەستدرێژی و پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچە بوەستنەوە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٣/٣/٢٠٢٦)