ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاویشدا، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا چەند بازگەیەکی تازە دروستکراوی لە تاران کردووەتە ئامانج و هێزە جێگیرکراوەکانی نێو ئەو بازگانەی کوشتووە.
لە بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە کە چەندین کەسی نیزامیی چالاک لەو بازگانە، دوای دەستنیشانکردنی وردی شوێنی نیشتەجێبوونیان و چاودێریکردنی جووڵەکانیان، کراونەتە ئامانج و ئەم هێرشەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە ئۆپەراسیۆنانەدایە کە لە حەفتەی ڕابردووەوە دەستیان پێکردووە.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە لە بەئامانجگرتنی سیستمە بەرگرییەکان و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەر شوێنێک بن و چالاکییان هەبێ بەردەوام دەبێت.