لە شەپۆلی نوێی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە هەرێمی کوردستان بنکەی جێژنێکان جارێکی دیکەش بە ئامانج گیرا.
لەو هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامیدا کە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ڕەشەممە کرا، سێ مووشەک لە کەمپی جێژنێکان دراوە. کەمپی جێژنێکان شەوی ڕابردووش بە چەند مووشەک هێرشی کرابووە سەر. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا شوێنی ژیان و نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات لە نیزیک کۆیە بە بەردەوامی کراونەتە ئامانج و مووشەکباران کراون.
هێرشی مووشەکیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات و هێزە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە تازەترین ڕاگەیەندراوی خۆیدا داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو دژی هێرشه بهردهوامهکانی ئهم ڕێژیمه و میلیشیاکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کەمپە مەدەنییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەڵوێستی بەکردەوەی هەبێت.