کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە مەهاباد

13:45 - 23 رەشەمه 2725

ئاوات ڕۆستەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی سەر بە شاری مەهاباد، ماوەی شەش ڕۆژە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی مانەوەی ناوبراو ڕووی داوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە.