کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەشارگەی مۆرەیەکی ڕێژیم لە شاری ئەیوان کرایە ئامانج

13:54 - 23 رەشەمه 2725

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، مۆرەیەکی ڕێژیمی ئێران کە لە بەشی "هەوافەزا"دا کاری دەکرد، کرایە ئامانج و کوژرا.

ئەم مۆرەیەی ڕێژیم کە شەوی ڕابردوو بۆ خۆشاردنەوە لە تارانەوە گەیشتبووە ئەو شوێنە، بووەتە هۆی ئەوەی ناوچەیەکی مەدەنی بکرێتە ئامانج لەو سۆنگەیەوە زیان بەر خەڵکی دەورووبەریشی بکەوێت.

بەرپرسان و مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، بەبەردەوامی  پەنا دەبەنە بەر ماڵی هاووڵاتییان و ناوچە مەدەنییەکان وەک حەشارگە و قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنن، ئەمەش ڕاستەوخۆ گیانی خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە.